یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو

به‌بۆنه‌ی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌، له‌ له‌نده‌ن ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدا ده‌ستیپێكرد و دواتر وتاری رێبوار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی كۆمیته‌ و كاروان جه‌مال تاهیر لێپرسراوی نووسینه‌گی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیرانی ئێران و حیزبی دیموكراتی ئێران و بروسكه‌ی پیرۆزبایی پارتی و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و رێكخستنه‌ دێرینه‌كان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر خۆینرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌شدا، مێژووی شۆڕشی نوی پێشكه‌شكرا و خه‌ڵات به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی چالاك شۆڕشگێڕی دێریندا دابه‌شكرا.

PUKmedia تایبه‌ت

10/6/2019 09:38:00