مه‌لا به‌ختیار: به‌به‌ستنی كۆنگره‌ یه‌كێتی گه‌شه‌ ده‌كات

دوای به‌شداریكردنی له‌یادی 44ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌ ئه‌ڵمانیا، مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی بیرۆی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا و مه‌لاجه‌مال به‌رپرسی لقی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دیرینه‌كانی كوردستان، پێشوازی لێكرا.

دلێر سه‌یده‌ به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و  مه‌لا به‌ختیاریش وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌، ده‌ستخۆشی له‌كار و چالاكییه‌كانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیاكرد و  خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌ هیواشی خواست كۆمیته‌ وه‌ك ئۆرگانی سه‌ره‌كی له‌هه‌ر وڵاتێكدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه‌كه‌.

سه‌باره‌ به‌گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌ش مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: كۆنگره‌ پێداویستییه‌كی گرنگ و چاره‌نوسسازه‌ بۆ یه‌كێتی و به‌به‌ستنی كۆنگره‌ یه‌كێتی گه‌شه‌ ده‌كات و كێشه‌كانی روو له‌چاره‌سه‌ر ده‌كات.

وتیشی: ده‌بێت هه‌موان به‌گیانی لێپرسراوێتی خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆو ئاینده‌ بكه‌ین وهه‌وڵ بده‌ین ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنین و چاو ببڕینه‌ ئاینده‌ی گه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌گه‌ر و پێشهات وگۆڕانكاریه‌كاندا.

PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

10/6/2019 09:26:00