كه‌لار .. دووپشك 10 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات

به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی پشووی جه‌ژندا 10 كه‌س به‌هۆی پێوه‌دانی دووپشكه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.


ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی پشوی جه‌ژن دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، 1500 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌ رێژه‌یه‌ش ئه‌م حاڵه‌تانه‌ تۆماركراون‌: 15 حاڵه‌تی برینداری روداوه‌كانی هاتوچۆ، 6 حاڵه‌تی كه‌وتن و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ سه‌ربان، 10 حاڵه‌تی پێوه‌دانی دوپشك و 3 حاڵه‌تی سوتان".



PUKmedia  راگه‌یاندنی ته‌ندروستی گه‌رمیان 

9/6/2019 23:21:00