زانكۆیه‌كی هه‌رێم بڕیارێكی نوێ ده‌دات
زانكۆی چه‌رموو مه‌رجێكی نوێی بۆ پێدانی بڕوانامه به‌خوێندكارانی ده‌رچوو و وه‌رگرتنی خوێندكار له زانكۆكه داده‌نێت كه ده‌بێت خوێندكار دوو دار یان نه‌مام له‌ناو زانكۆ بچێنێت.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی چه‌رمووی چه‌مچه‌ماڵ له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا خوێندكارانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه، له به‌رواری 1-6-2019 ه‌وه هه‌ر خوێندكارێك داوای بڕوانامه‌ی ده‌رچوون بكات، یان له زانكۆ وه‌ربگیرێت، پێویسته دوو دار یان نه‌مام له زانكۆی چه‌رموو بچێنێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا له‌نێو كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حكومی و حزبی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌حه‌دای ناشتنی نه‌مامێك و داواكاری له دوو كه‌سایه‌تی دیكه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ست لێی سه‌وز كردنی ناوچه‌كه و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروسته.
PUKmedia تایبه‌ت
9/6/2019 22:26:00