ئێران به‌ سه‌دان به‌ندكراو ئازاد ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ئێران نزیكه‌ی 700 به‌ندكراو ئازاد ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری ئێران به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ بۆ ئازادكردنی 691 به‌ندكراوی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی.

به‌پێی بڕگه‌ی 11 له‌ ماده‌ی 110 ده‌ستووری ئێران، ڕابه‌ری ئێران له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ده‌توانێت له‌به‌ندكراون خۆش بێت یان سزاكانیان كه‌م بكاته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

9/6/2019 12:46:00