بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت

ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كاركردنی به‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ده‌ستور ره‌تكردوه‌ته‌وه‌.

دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8-6-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عیراق به‌بڕیارێك كاركردنی به‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌ ره‌تكراوه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ راگرتووه‌، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووره‌وه‌. 

 راشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی چاودێری دادوه‌ری سه‌ربه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا نوسراوێكی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك كردووه‌، بۆ راگرتنی كاركردن به‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌ ره‌تكراوه‌كان، له‌و ناوچانه‌ی كه‌مادده‌ی 140ی ده‌ستور ده‌یانگرێته‌وه‌.

دیلان غه‌فور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، خزمه‌ت به‌ جوتیاره‌ كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات .

PUKmedia تایبه‌ت

 

454545454545.jpg

8/6/2019 16:34:00