دوورترین مه‌سافه‌

دوورترین مه‌سافه‌

ئه‌گه‌ر هه‌نده‌سه‌ى ئابورى و سیاسى و ئه‌خلاقى حلێب بن ئه‌وا مه‌سافه‌ هه‌ره‌ هه‌ره‌ دووره‌كان زۆر (شت) ئه‌گرنه‌وه‌. مه‌سه‌له‌ن دووریى نێوان:
ـ هیواى راپه‌ڕین و ئه‌نجامه‌كه‌ى.
ـ ره‌فتارى حیزب و په‌یڕه‌وه‌كه‌ى.
ـ ره‌سمى سه‌ر پڕۆفایل و حه‌قیقه‌ت.
ـ شیعرى گۆران و جاده‌ى گۆران.
ـ رێبازى كاك نه‌وشیروان و رێبازى دراوسێمان.
ـ لێوى پێش پلازما و لێوى پاش پلازما.
ـ سه‌رى زمانى پارتى و بنى زمانى.
ـ گیرفانى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و گیرفانى ئیداره‌ى گشتى.
ـ نانى سه‌ر كه‌باب و نانى ژێر كه‌باب.
ـ سیته‌كى ئه‌وسا و سیته‌كى ئێستا.
ـ حه‌ڤده‌ى شوبات و بیست و هه‌شتى ئایار.
ـ ئاسۆى ده‌لاك و ئاسۆى قومرى.
ـ كازمییه‌ و ئه‌عزه‌مییه‌.

2/6/2019 12:57:00