مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌

 بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2-6-2019 ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان له‌سلێمانی كۆببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و رووداوه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كانه‌، به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك، له‌كاتێدا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی و فیتنه‌ له‌سه‌ر شاره‌كه‌ چڕده‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی به‌رپرسیارو خاوه‌ن سه‌نگی شاره‌كه‌ خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ره‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كه‌ركوكییه‌كاندا بێت به‌تایبه‌تی.

وتیشی: یه‌كێتی هه‌ڵوێستی روونه‌ له‌باره‌ی یه‌كبڕیاری له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری یه‌كێتی به‌پێی رێككه‌وتن و پاكێچه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا له‌گه‌ڵ پارتی.


PUKmedia دیار ستار

2/6/2019 10:38:00