خه‌وێكى دووگن

خه‌وێكى دووگن

× به‌گم زه‌حمه‌ت نه‌بێ ته‌ماشایه‌كم بكه‌ بزانه‌ ره‌نگم هه‌ڵنه‌بزڕكاوه‌.
ـ به‌رێ وه‌ڵـڵا.. ئه‌وه‌ بۆچى وات لێ هاتووه‌؟!.. ئه‌ڵێ ى چنگ له‌سه‌رشان راویان ناویت.
× شه‌ڵـڵا راویان بنامایه‌ به‌گم.. یاخوا ئه‌وه‌ى من بینیم دوژمنى ئیمانیشت نه‌یبینێ.
ـ چیت بینیوه‌ كوڕم؟
× خه‌وێكى زۆر ناخۆش قوربان.
ـ هه‌سته‌ هه‌تیو هه‌سته‌..خه‌ڵك وا ناوى نووسیوه‌ بچێ بۆ سه‌ر مانگ..تۆش دانیشتووى خه‌وم بۆ ئه‌گێڕیته‌وه‌!!.. هه‌سته‌.
× به‌چاوى ئه‌ولادت ئوستاز خه‌وه‌كه‌ى من له‌ هه‌زار سه‌فه‌رى فه‌زایى عه‌جیبتره‌!!.. له‌ خه‌وما بووبم به‌چى باشه‌؟.. بووبووم به‌ به‌ران!
ـ هه‌ر به‌ران به‌ران؟؟
× نا به‌رانى خۆماڵى نا.. به‌رانى ئۆكرانى.
ـ سه‌یرى ئه‌م خه‌وه‌ قۆڕه‌!! ئۆكرانى بۆ؟
× چونكه‌ دووگى مه‌ڕ و به‌ران له‌وێ هه‌رزانه‌.. كیلۆى ته‌قریبه‌ن دووسه‌د و په‌نجا دینارى علوج ئه‌كه‌وێ.
ـ ئێ؟
× ئێ ئیتر پاك و به‌ته‌میز هێشتا رۆحمان ته‌واو ده‌رنه‌چوو بوو دووگه‌كه‌یان بڕین و به‌ شه‌ش حه‌وت حاویه‌ى تایبه‌ت كردیانین به‌ ئێرانا.
ـ خۆتان؟!!
× نا گه‌وره‌م.. دووگه‌كان..ئێمه‌یان پێویست نه‌بوو.. قسه‌كه‌شت بیربردمه‌وه‌ ماڵت ئاوابێ یاخوا.. باسى چیم ئه‌كرد؟
ـ باسى هه‌قایه‌تى دووگ.
× هه‌قایه‌ت نى یه‌ گه‌وره‌م.. كاره‌ساته‌ به‌خوا.. ئاخ خۆزگه‌ له‌و حدوده‌ ئه‌تبینى چۆن حیمایه‌ ئه‌كراین!
ـ حدودى كوێ؟
× تۆش له‌ برام فه‌رزترى حدودى هه‌رێم.
ـ یه‌عنى به‌ قاچاخ دووگه‌كه‌یان ئاودیو كرد؟
× ئم.
ـ كێ؟!
× به‌ تێ هه‌ڵدانم مه‌یه‌ ئوستاز.. به‌خوا وه‌كو جاران نه‌ماوم به‌رگه‌رى دوو شه‌ق ناگرم..یه‌كسه‌ر ئیعتیراف ئه‌كه‌م.
ـ ئیعتیراف ئه‌كه‌ى ئه‌ڵێ ى چى؟
× ئه‌ڵێم دووگه‌كه‌ له‌ ئێران كیلۆى ئه‌بێ به‌ هه‌زار دینارى خۆمان.. كه‌ هاته‌ ئه‌مدیو به‌ عه‌مر و ئیراده‌ى خوا ده‌فڕێ هه‌تا ئه‌گاته‌ حلـله‌.
ـ حلـله‌ بۆ؟!
× ئه‌ى له‌ كوێ بیكه‌ن به‌ رۆنى حلـله‌؟! قابیله‌ له‌ حه‌ویجه‌ بیكه‌ن!!
ـ یه‌عنى ئه‌ته‌وێ بڵێ ى ئه‌م رۆنى حلـله‌یه‌ له‌ ئه‌سڵا دووگه‌؟

29/5/2019 13:59:00