هیچى پێ ناڵێن

هیچى پێ ناڵێن

ـ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چى یان پێ وتن؟
+ وتیان بێده‌نگ دانیشن.
***
ـ براكه‌ت ئیشى چى یه‌؟
+ له‌چك ئه‌ژمێرێ.
ـ یه‌عنى چى؟
+ یه‌عنى له‌ پرسگه‌ى زانكۆیه‌.
***
ـ شتێ بڵێ كه‌ بڕوات پێ بكه‌م.
+ شتى وه‌ك چۆن؟
ـ هه‌ر جومله‌یه‌ك.
+ راست له‌ مه‌زهه‌بمدا نى یه‌.
***
ـ تۆ زۆر زۆر حه‌زت له‌ چى یه‌؟
+ زوڵفى درێژ.
ـ ئه‌ى له‌و زیاتر؟
+ چیرۆكى كورت.
***
ـ به‌ ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌ڵێن چى؟
+ له‌شفرۆش.
ـ ئه‌ى به‌ مناڵه‌كه‌ى؟
+ زۆڵ.
ـ ئه‌ى به‌ پیاوه‌كه‌؟
+ هیچى پێ ناڵێن.
***
ـ چۆن ئه‌قڵى خۆتت دایه‌؟
+ به‌شه‌رتى چه‌قۆ.
***
ـ مه‌سئوله‌كه‌تان بۆچى ئه‌وه‌نده‌ حه‌زى له‌ بنێشته‌؟
+ ئه‌یه‌وێ درۆ بۆ مه‌عیده‌شى بكات.
***
ـ بۆچى ئه‌و ئیعلامه‌ خه‌ته‌ره‌ت داوه‌ته‌ ده‌ستى؟
+ چونكه‌ كافتریاى هه‌یه‌.
***
ـ پێ ى بڵێ با ئه‌وه‌نده‌ نه‌تۆرێ، گوناحم.
+ كێ؟
ـ خه‌و.
***
زوربه‌ى كوڕ و برازا و ئامۆزاكانى كابرا ئێستا مه‌سئولى گه‌وره‌ن.
+ ئه‌ى ئه‌وانى تر؟
ـ ئیحما ئه‌كه‌ن.

28/5/2019 13:54:00