كورد

كورد
خۆى.. ئه‌وى تر

كه‌ شتێكى لێ ئه‌قه‌ومێت: بووم به‌ چاوه‌وه‌.
كه‌ ئه‌وى تر لێ ى ئه‌قه‌ومێت: ئه‌وه‌ خواى منه‌.
**
كه‌ ئه‌چێت بۆ سه‌یران: حه‌فته‌ى جارێك جه‌وگۆڕین پێویسته‌.
كه‌ ئه‌وى تر ئه‌چێت: ئه‌م بێ شعوره‌ دنیا ئاو بیبا به‌ خه‌یاڵى گونیا نایه‌ت.
**
كه‌ هه‌ڵامه‌تێك ئه‌گرێت: ئه‌مه‌ چ ده‌ردێكه‌ بۆ خاترى خوا؟!.
كه‌ زه‌لامێكى تر تووشى سه‌ره‌تان ئه‌بێت: ئه‌هــ كه‌ له‌ش به‌دۆشاوه‌!!.
**
كه‌ مۆنیكایه‌ك ئه‌كڕێت: به‌ سه‌رى باوكم ئاڵتوونى ماڵه‌وه‌م بۆ فرۆشت.
كه‌ ئه‌ویتر مازدایه‌ك ئه‌كرێت: قوڕمساغه‌ به‌قه‌د حه‌وت جوله‌كه‌ى هه‌یه‌.
**
كه‌ خۆى بۆ مه‌سئولێك ئه‌نوشتێته‌وه‌: تێكۆشه‌ره‌ و ئیحترامى له‌سه‌ر سه‌ره‌.
كه‌ ئه‌وى تر سه‌لام له‌ مه‌سئولێك بكات: ئه‌ها.. كه‌وته‌وه‌ ماستاوكردن.
**
كه‌ موكافه‌ئه‌یه‌ك وه‌رئه‌گرێت: هه‌قى خۆمه‌ چاوه‌كه‌م.. كێ به‌قه‌د من دڵسۆزه‌؟؟
كه‌ ئه‌وى تر وه‌رى ئه‌گرێت: شانسه‌قنگه‌یه‌تى.
**
كه‌ ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت ئه‌گرێت: هێشتا كه‌مم وتووه‌.
كه‌ ئه‌وى تر ره‌خنه‌ ئه‌گرێت: مردوومراوه‌ له‌ هیچ رازیى نى یه‌.
**
كه‌ ئه‌چێت بۆ عه‌مره‌: سوننه‌ته‌ به‌ قوربان.
كه‌ ئه‌وى تر ئه‌چێت: حه‌ز ئه‌كه‌یت ته‌ڵاقتان بۆ ئه‌خۆم مه‌سه‌له‌كه‌ ئیمان و شت نى یه‌ له‌و سه‌ره‌وه‌ ئاڵتوون ئه‌هێنێته‌وه‌.
**
كه‌ ده‌عوه‌ت ئه‌بێت: خۆم به‌شه‌خسییه‌تم و خه‌ڵك خۆشى ئه‌وێم.
كه‌ ئه‌وى تر ده‌عوه‌ت ئه‌بێت: یان چامرلغه‌، یا پێ ى رائه‌بوێرن.

26/5/2019 14:02:00