شاناز برایم ئەحمەد یادی رێكخراوی ئازادی لاوان پیرۆز دەكات

ئەمڕۆ 26-5-2019 خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، لە شاری سلێمانی سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستانی كرد و لەلایەن هێمن عەمید سكرتێری رێكخراوەكە و ئەندامانی سكرتاریەت و ژمارەیەك لەلاوان و گەنجانەوە پێشوازی لێكرا و چەپكەگوڵی پیرۆزبایی پێشكەش كردن.

خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، وێڕای پیرۆزبایی لەوتەیەكیدا رۆڵی رێكخراوەكەی لەخزمەتكردنی لاوان بەرزنرخاند و بایەخی توانای گەنجان و لاوان لەڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەگرنگ وەسفكرد.

هەروەها جەختی لەگرنگی بەگەڕخستنی وزە و توانای ئەو توێژە گرنگە لە سەرخستنی بەردەوامی یەكێتی كردەوە، باسی لەوەشكرد بەبایەخەوە لەرۆڵ و توانا و بەهرەمەندی لاوان دەڕوانین.

دوای بیستنی پەیام و زانیاری لەسەر كار و چالاكی و كێشەكانیان، لەزاری سكرتێر و ژمارەیەك لەئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوەكەوە، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، پشتیوانی بۆ داوا و داخوازییەكانی رێكخراوەكەیان دووپاتكردەوە، لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەنجان و لاوان.


PUKmedia  نوسینگەی تایبەتی شاناز برایم ئەحمەد

26/5/2019 13:51:00