هه‌موو .... من

هه‌موو .... من

× هه‌موو له‌ من ئه‌ترسن، من له‌ سایه‌قى ژن.
(پیكابێكى دووته‌نى)
× هه‌موو خه‌باتى ژێرزه‌مینییان هه‌یه‌، من هى هه‌وره‌بان.
(دۆڵابێكى زیاده‌)
× هه‌موو ئه‌چن فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه‌، من ددانم.
(كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێكى نه‌گبه‌ت)
× هه‌موو كه‌س پاره‌ى ناهه‌ق ئه‌خوات، من ته‌ڵاقى حه‌ق.
(بارام به‌گ)
× هه‌موو ئه‌یانه‌وێ ملى خه‌ڵك بشكێنن، من ده‌ستنوێژ.
(قڕقێنه‌یه‌كى سه‌ربه‌ره‌وخوار)
× هه‌موو دێن بۆ لاى من، من ئه‌چم بۆلاى رزگارى جه‌راح.
(دكتۆرێكى خۆمانه‌)
× هه‌موو سیاسییه‌ك له‌ موحاسه‌به‌ى ته‌ئریخ ئه‌ترسێ، من له‌ هى چاودێریى دارایى.
(لیجنه‌یه‌كى كڕین)
× هه‌موو فیتقێ له‌ بن هه‌نگڵدایه‌، ئه‌وه‌ى من له‌ وه‌زعه‌كه‌مدا.
(هه‌رێمى كوردستان)
× هه‌موو رێیه‌ك ئه‌چێته‌وه‌ بانه‌، من بۆ سه‌رى ره‌ش.
(رێ ى حیزبه‌كان)
× هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك سیاسه‌تى پێوه‌ ئه‌كرێ، من تیجاره‌ت.
(مه‌سه‌له‌ى كورد)
× هه‌موو وڵاتێك له‌ پێشه‌وه‌ داهاته‌كه‌ى مه‌علومه‌، من ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌م.
(كوردستانێك)

25/5/2019 10:19:00