خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى

خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى

× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى داواى مه‌وعیدى لێ بكه‌م بمزانیایه‌ خاڵۆژنمه‌.
ـ نه‌گبه‌تێكى فه‌یسبوك ـ
× خۆزگه‌ له‌ ریزى ده‌نگداندا هه‌ردوو ده‌ستم له‌جێ بچوایه‌.
ـ دیموكراتێكى په‌شیمان ـ
× خۆزگه‌ پێش عه‌مه‌لیاته‌كه‌ نازوورى بۆ بكردمایه‌.
ـ نه‌خۆشێكى چاودێرى ورد ـ
× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى داواى بكردایه‌ خۆم بۆم ده‌ربهێنایه‌.
ـ سایه‌قێكى ناو مه‌فره‌زه‌ى مرور ـ
× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى داواى بكردایه‌ خۆم بۆم ده‌ربهێنایه‌.
ـ ئه‌مه‌یان ناوه‌كه‌ى لێ بووه‌ته‌وه‌ ـ
× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى بینى پێوه‌نێم دایكم بیگوتایه‌ نه‌وته‌.
ـ مناڵێك له‌ حاڵى خۆیدا ـ
× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى دایكرمێنم بمزانیایى قالۆنچه‌یه‌.
ـ مێوژخۆرێك له‌ تاریكیدا ـ
× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت بكه‌م كچه‌ مه‌سئولێكم بهێنایه‌.
ـ كاندیدێكى ره‌فزكراو ـ
× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى بانگ بدات ده‌نگیان تاقى بكردایه‌ته‌وه‌.
ـ دراوسێیه‌كى مزگه‌وت ـ
× خۆزگه‌ پێش ئه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌مان هه‌بێ په‌روه‌رده‌مان هه‌بوایه‌.
ـ باوكى ته‌له‌به‌یه‌ك ـ

22/5/2019 13:56:00