زۆر زۆر موحته‌ره‌م

زۆر زۆر موحته‌ره‌م

ـ ئه‌زانى كێ زۆر زۆر له‌لام موحته‌ره‌مه‌؟
× كوڕێك خزمه‌تى دایك و باوكى بكات؟!
ـ رۆڵه‌ گیان ئه‌وه‌ واجیبه‌.. ئیحتیرامى بۆ چى یه‌؟
× مه‌سئولێك كه‌ له‌ خۆى نه‌گۆڕا بێت؟
ـ شتى وا كوا هه‌یه‌؟!! نه‌تزانى.
× ئه‌كته‌رێك دیعایه‌ بۆ دایبى و شه‌ربه‌ت و ئه‌مانه‌ نه‌كات؟
ـ چاو چاو.. بزانه‌ بردیه‌وه‌ بۆ كوێ!! ئه‌كته‌رى داماو مه‌جبووره‌.. ئه‌ى به‌ چى ماڵ و مناڵ به‌خێو بكات؟.. من مه‌به‌ستم كه‌سێكه‌ شتێكى عه‌جایه‌ب بكات.
× ئێ ئێ.. دكتۆرێك عیاده‌كه‌ى كردبێ به‌ به‌لاش؟
ـ نه‌خێر.. ئه‌وه‌ خۆى نه‌وعێ ریكلامه‌.. دوایى به‌ رێگه‌ى تر له‌ قنگى نه‌خۆشه‌كه‌ى ده‌رئه‌هێنێته‌وه‌ .. من ئیشى ساغ و پیاوانه‌ ئه‌ڵێم.
× مرورێك ره‌قه‌مى سه‌یاره‌ى جام تاریك بگرێ؟
ـ خه‌یاڵى عیلمى باس ناكه‌م كه‌لـله‌پووت.. شتى واقیعیم ئه‌وێ.
× دوكاندارێك ته‌رازووه‌كه‌ى مه‌زبووت بێ؟
ـ ئاخر با نه‌كێشم به‌ ده‌متا.. نایزانى.. بڵێ نایزانم و ئه‌هـ.
× باشه‌ باش.. ئه‌زانم كێ ئه‌ڵێ ى.. مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك باخى نه‌بێ؟
ـ ده‌وه‌ره‌ له‌ پێستى خۆت ده‌رمه‌چۆ!!.. باخ چى یه‌ بێ ئه‌قڵ؟؟ ئێستا به‌عزێكیان پاپۆڕى نه‌وتیان هه‌یه‌.
× ده‌ باشه‌ خۆت پێم بڵێ.. كێ زۆر زۆر موحته‌ره‌مه‌؟
ـ نایزانى!!؟
× نه‌به‌خوا.
ـ سایه‌ق ماتۆڕێك كه‌ گه‌یشته‌ لات به‌نزینى نه‌داتێ.

21/5/2019 13:45:00