دانیمارك.. رێز له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت

كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان به‌هاوكاری كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیمارك رێزله‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كان ده‌گیرێت.

رۆژی 19-5-2019،  له‌ تاستروپی شاری كۆپنهاگنی ولاتی دانیمارك به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤال مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌و تێكۆسه‌ره‌ دێرینه‌كان و سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی كوردستان ، كۆمه‌له‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان به‌ هاوكاری كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌دالیه‌و بروانامه‌ی رێزلێنان  به‌سه‌ر تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانی دێرینه‌كان له‌ دانیمارك به‌خشرا.

سه‌ره‌تا مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ساتێك وه‌ستان له‌گه‌ل سرودی مه‌شخه‌لان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كه‌رتی كۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود ده‌ستی پێكرد

دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كۆمه‌له‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان له‌دانیمارك به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كراو .

پاشان سه‌ردار محمد به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانیمارك به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و  به‌تایبه‌تیش هه‌ڤال مه‌حمود سه‌نگاوی  هه‌ڤاڵانی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌رانی كردو له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌رپرسی كۆمیته‌ رێكخستنه‌ ‌دێرینه‌كان و پێشمه‌رگه‌ دێرینهكانی وه‌ك بنه‌مایه‌كی ده‌سپێكی رێكخراوه‌سیاسیه‌كان و سه‌رجه‌م بزاڤی كوردستانی له‌قه‌له‌مدابوو، ئاماژه‌شی به‌ رۆلی یه‌كێتیی دابووو وه‌ك بۆ به‌یهێنانی مافی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له‌ سه‌روشیانه‌وه‌ خانواده‌ی شه‌هیدان و زینداندانی سیاسی و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و رێكخستنه‌ دێرینه‌كانیش. بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج و به‌دیهێنانی مافی سه‌رجه‌م تێكۆشه‌ر و  رێكخستنه‌ دێرینه‌كان هه‌بوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان كۆمه‌له‌ی رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی رێكخستن له‌هه‌نده‌ران به‌گشتی و كۆمیته‌ی دانیمارك به‌باشتر زانیبوو بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان.                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                          
دواتر مه‌حمود سه‌نگاوی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه‌تیایدا ئاماژه‌ی به‌ مێژووی خه‌باتی بزاڤی كورد و یه‌كێتیی  كوردستان به‌تایبه‌تی و چه‌ندین بیره‌وری رۆژانی سه‌ێتی خه‌بات كاری رێكراوه‌یی نهێنی نێو شاره‌كان. گێراوه‌ هه‌رو اباسی له‌و قاره‌مانانه‌ش كرد كه‌ زینیدانه‌كانی رژێمی به‌عسی فاشیدا گیانی خۆیان كرده‌ قوربانی بۆپاراستنی نهێنه‌كان و به‌رده‌وامی خه‌بات و تێكۆشانی هه‌ڤاڵانیان.

له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا هه‌ڤال محمود سه‌نگاوی ئاماژه‌ی به‌ رۆلی سه‌ره‌كی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان كردبوو له‌ ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی كورد به‌گشتی و له‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تیی  چ ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان به‌خشی چ ئه‌وانه‌ی له‌ ژیاندان رۆلێكی به‌رز و گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ ده‌سپیكێ یه‌كێتییمان و شۆرشی مه‌شخه‌ڵان و گه‌یشتنمان به‌و ئه‌زموونه‌ی ئێستاشه‌وه‌، هه‌روا له‌ درێژه‌ی وته‌كه‌یدا به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه‌ش كردبوو، ده‌رباره‌ی دان و ستاندنه‌كان و پێكهینانی حكه‌مه‌تی هه‌رێم جه‌ختكردنی  یه‌كێتیی له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ و مه‌به‌ستی یه‌كێتیی له‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ بۆ ئاده‌بووانی شێكرده‌وه‌  كه‌ یه‌كێتیی ته‌نها مه‌به‌ستی له‌ وه‌رگرتنی چه‌ند پۆستێك نییه‌ به‌لكو ده‌بێ شه‌ریكی راسته‌قینه‌ بێ له‌ بریاردان وله‌ سه‌رجه‌م جومگه‌ گرنگه‌كانی ئه‌و كابینه‌یه‌. هه‌روا وته‌ی هه‌ڤال مه‌حمود سه‌نگاوی چه‌ند خالی گرنگی تریشی گرته‌وه‌ . هه‌روا ده‌رباره‌ی ئه‌و رێزلێنانه‌ی ئه‌مرۆشی به‌ شایسته‌و حه‌قی خۆیانی زانی.

له‌ به‌شی دووی مه‌راسیمه‌كه‌دا پرۆسه‌ی به‌خشینی مه‌دالیه‌و بروانامه‌ی رێزلێنان له‌لایه‌ن مه‌حمود سه‌نگاوی پۆل پۆل به‌سه‌ر هه‌ڤاڵانی رێكخستنه‌ دێرینه‌كان  دابه‌شكرا و به‌شێكیش له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د دابه‌شكرا، رێكخستنه‌ دێرینه‌كانیش  به‌وه‌رگرتنی ئه‌و مدالیه‌و بروانامه‌ی رێزلێنانه‌ دڵخۆش بوون.

 PUKmedia

20/5/2019 15:27:00