مەڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی وه‌ڵامی راكان جبوری ده‌داته‌وه‌

مه‌ڵبه‌ندی 2ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك وه‌ڵامی ته‌واوی وته‌كانی ده‌داته‌وه‌.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌.

 

ڕاگەیاندراوێک لە مەڵبەندی دووى ڕێکخستنى کەرکوک 


سەبارەت بە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى ڕۆژی 19/5/2019 ى ڕاکان سعید جبورى پارێزگارى بەوەکالەتى کەرکوک بە پێویستمان زانى چەند ڕاستیەک بۆ ڕای گشتى بخەینە ڕوو

 یەکێتى نێشتیمانى کوردستان هیچ جۆرە هاوبەشیەکى لەگەڵ ڕاکان سعید و حکومەتى خۆ جێیەتى پارێزگاى کرکوک نیە. بەڵام یەکێتى نیشتیمانى کوردستان نوێنەرایەتى زۆرینەى خەڵکى پارێزگاى کەرکوک دەکات ، ئاساییە لە پەیوەندیدابێت لە گەڵ حکومەتى خۆجێیەتى بۆ رایکردنى کارو بارى هاوڵاتیان و چارەسەرکردنى کێشەکانیان. هەروەها سەبارەت بەوەى خەڵکى گوندەکانى ناحیەى سەرگەڕان کەوا خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکەنین و عەرەبە هاوردە کان خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکەن ،بۆ ئەم بابەتە  ئێمە وەکو یەکێتى  سەرژمێرى ساڵی 1957 بە بنەما دەگرین  و بزانین کێ خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکەیە ، ئەوەى ڕاکان جبورى بە خەڵکى ڕەسەنى ناوچەکەیان دەزانێ ئەمانە عەرەبى هاوردەن و ئەوەى شارەزاشبێت لە جوگرافیا دەزانێ سنورى نیشتەجێبوونى عەشیرەتى شەمەر لە کوێیە. (ى ن ک) بۆ چارە سەرى کێشەکان دەستورو یاسا بە مەرجەعی یەکلاکەرەوە دەزانێت بۆ ئەم پرسەو تەواوى پرسە چارەسەر نەکراوەکانى ناوچە جێ ناکۆکەکان کەوا مادەى 140 ى دەستورى چوارچێوەى چارەسەریەتى .

هەروەها لەبارەى  ڕێکەوتنى یەکێتى لەگەل ڕاکان سعید وەکو پارێزگار بمینێتەوە تاکو هەڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەمە دوورە لە ڕاستى ،ئەمەى کراوە جێگرى پارێزگار  بۆ پێکهاتەى عەرەب بێت ،کەواتە دیارە پارێزگار ى کەرکوک  مافى کام پێکهاتەیە.

سەبارەت بەم بابەتە چەند کەناڵێکى میدیاو سوشیال میدیا کەوتونەتە هەڵمەتَکى بێ بنەما لە بەرامبەر کەرکوک و شێواندنى ڕاستیەکان.ئێمە دەپرسین کێ لە پشتى ئەم شێواندنەیە ، بێ گومان ئەوانەى کە بەشێک لە لیستى برایەتیان پەکخستوە بە بیانوىش بێ بنەما،جگە لەوەى کە بونەتە هۆکار بۆ دانەنانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک ،لە هەمان کاتدا وایانکردووە کەوا ئەنجومەنى پارێزگاش سست ببێ  تەنانەت لە چاودێریکردنى کارو بارەکانى پارێزگار .هەروەها ئەوانەى لەهەولێر فرمێسکى تیمساحى بۆ کەرکوک هەڵدەڕێژن دەبێ باش بزانن دۆخى کەرکوک لە ئەنجامى ڕیفراندۆمە سەقەتەکەى ئەوان هاتە کایەوە. لە کاتێکدا لە موێل و تەواوى شوێنەکانى ترى عیراق بەشدارن لە پرۆسەى سیاسی و ڕۆژانە دەست لەملانەى سەرکردەکانى حەشدی شەعبی دەکەن و هەوڵی ڕێکەوتنى ژێر بەژێر دەدەن تەنانەت لە گەڵ پارێزگارى کەرکوک بە وەکالەت.دەبآ ئەو راستیە باش بزانن ئەوان تاوانبارى سەرەکین ،بۆیە بەپاساوى بێ بنەما ئەستۆپاکیان ناسەلمێنرى .

هەروەها لەم بارەیەوە بە پێویستى دەزانین هەوڵەکانى سەرۆک کۆمار بەرێز دکتۆر بەرهەم و  ئەندامانى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق بەرز دەنرخێنین و هیوادارین بەردەوام بن لە پاڵپشتى کردنى چارەسەری کێشەى جوتیاران و تەواوى کێشەکانى ترى کەرکوک.

لە کۆتایدا بە جەماوەرى خۆشەویستى پارێزگاى کەرکوک رادەگەیەنین هەمیشە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتى کردنیان بۆ چارەسەرى کێشەکانیان و بەدەست هێنانى مافەکانیان.


لەگەڵ ڕێزماند

    

                                                                  ڕاگەیاندنی مەڵبەنی دووى ڕێکخستنى کەرکوک

                                                                                    یەکێتى نیشتیمانى کوردستان

                                                                                                 19/05/2019

 

PUKmedia تایبەت 

20/5/2019 00:35:00