شاناز برایم ئەحمەد سەردانی ئارامگای نەوشیروان مستەفا دەكات

ئەمڕۆ 19-5-2019 لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی خاتوو شاناز برایم ئەحمەد بەیاوەری خاتوو هەتاو برایم ئەحمەد و دكتۆر لەتیف ڕەشید و دكتۆر محەمەد سابیر سەردانی ئارامگەی سەركردەی ڕۆژە سەختەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشەرو خەباتگێری ماندوونەناسی ڕێگای كوردایەتی و هاوڕێی دێرین و هاوخەباتی سەرۆك مام جەلال كاك نەوشیروان مستەفای كرد و تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفاو خۆشەویستیان لەسەر گڵكۆی دانا .

دوو ساڵ لەمەوبەر سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی، 19ی ئایاری 2017 نه‌وشیروان مسته‌فا پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گەڵ نه‌خۆشییدا کاتژمێر 8ی سەر لەبەیانی لە تەمەنی 73 ساڵیدا و دوای زیاتر لە نیو سەدە کاری سیاسی، لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد و لە گردی زەرگەتە لە مەراسیمێکی جە ماوەری بەخاک سپێردرا.

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

19/5/2019 20:38:00