شاناز برایم ئەحمەد تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی نەوشیروان مستەفا دادەنێت

شاناز برایم ئەحمەد سەردانی ئارامگای سەركردەی دیاری گەلەكەمان نەوشیروان مستەفای كرد.

ئەمڕۆ 19-5-2019 لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی شاناز برایم ئەحمەد بەیاوەری هەتاو برایم ئەحمەدو دكتۆر لەتیف رەشیدو دكتۆر محەمەد سابیر سەردانی ئارامگەی سەركردەی رۆژە سەختەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشەرو خەباتگێری ماندونەناسی رێگای كوردایەتی و هاوڕێی دێرین و هاوخەباتی سەرۆك مام جەلال كاك نەوشیروان مستەفای كردو تاجەگوڵینەی رێزو وەفاو خۆشەویستیان لەسەر گڵكۆی دانا .

دوو ساڵ لەمەوبەر سەرلەبەیانی رۆژی هەینی، 19ی ئایاری 2017 نەوشیروان مستەفا پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییدا سەعات 8ی سەر لەبەیانی لەتەمەنی 73 ساڵیداو دوای زیاتر لە نیو سەدە كاری سیاسی، لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكردو لە گردی زەرگەتە لە مەراسیمێكی جەماوەریدا بەخاك سپێردرا.

PUKmedia 

19/5/2019 18:57:00