گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی موسه‌ننا هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌

 

پارێزگاری موسه‌ننا و بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا چۆنێتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن ده‌خه‌نه‌ڕوو.

له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا ئه‌حمه‌د مه‌نفی پارێزگاری موسه‌ننا راگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێمه‌ هه‌رێمی كوردستان وایكرد كه‌ كاری زیاتر بكه‌ین بۆ ئاشكراكردنی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ده‌سته‌ی شه‌هیدانی عیراق هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین له‌و پێناوه‌دا.

پاشان به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سوپاسی پارێزگاری موسه‌ننای كردو رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌هه‌نگاوی كرداری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی شه‌هیدان و پارێزگاری موسه‌ننا یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرداریمان نا.

وتیشی: تاوتوێی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسه‌ننا كردو به‌سوپاسه‌وه‌ به‌ڵێنی ته‌واوی هاوكاری پێداین و ئیشه‌لا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌ له‌سنووره‌كه‌ هه‌بێت و وورده‌ وورده‌ ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌كرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

19/5/2019 12:42:00