به‌ مه‌بده‌ئم

به‌ مه‌بده‌ئم

مه‌سئول: چۆن ئه‌زانى درۆ ئه‌كه‌م هه‌تیو؟
هاووڵاتى: چونكه‌ وتت به‌ مه‌بده‌ئم.
×××
شوان: گورگه‌كه‌ له‌كوێ خۆى شاردۆته‌وه‌؟
مه‌ڕ: له‌ جل و به‌رگه‌كه‌ى جه‌نابتدا.
×××
فه‌رهاد: زۆرم خۆش ئه‌وێ ى.. بیكه‌م به‌ پۆست؟
شیرین: نا.. ئیسپاتى بكه‌.
×××
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ به‌ڕاستیته‌ پێم ئه‌ڵێ ى فریشته‌؟
دووه‌م: به‌ڵێ.. به‌ڵام فریشته‌ى مه‌رگ.
×××
ئه‌حمه‌د: به‌چیدا ئه‌زانى كابرا به‌ته‌ماى وه‌زیرى یه‌؟
مه‌حمود: ئاخر دوێنێ قاتى تازه‌ى كڕى.
×××
ئازاد: یه‌ك مێشووله‌ شه‌و ناوێرێ سه‌ر بكات به‌ماڵى ئێمه‌دا.
نه‌وزاد: ده‌رمانت پێوه‌كردووه‌؟
ئازاد: نا.. له‌ ترسى پرخه‌ى نه‌نكم.
×××
رۆژنامه‌نووس: رۆژى دایك له‌كێ پیرۆز ئه‌كه‌ى؟
مناڵ: له‌ باوكم.. چونكه‌ دایم له‌به‌رده‌رگا دائه‌نیشێ.
×××
پسپۆڕ: نه‌ ئه‌بوایه‌ ترامپ ژماره‌ى ته‌له‌فونه‌كه‌ى خۆى بناردایه‌ بۆ ئێران.
بێژه‌ر: ئه‌ى؟
پسپۆڕ: ژماره‌ى كچه‌كه‌ى بناردایه‌.

19/5/2019 11:45:00