عه‌لاگه‌فرۆش

عه‌لاگه‌فرۆش

ـ په‌ح له‌و گه‌رمایه‌!!.. ئا رۆڵه‌ گیان خێرى ئیمانت ئه‌و پانكه‌یه‌ داگیرسێنه‌.
× پانكه‌ى چى به‌گم!.. به‌ سه‌رى تۆ سپلیتیش ده‌ره‌قه‌تى نایه‌.
ـ بۆۆ؟؟
× له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ یه‌كپارچه‌ هه‌مووى له‌سه‌ر ئاگره‌.
ـ ده‌ى به‌شكو ئه‌مه‌ خوایه‌ چێشتێكى باشى لێ ده‌رچێ.
× جا به‌ ئێمه‌ چى قوربان؟!!.. به‌خوا رۆحى به‌شه‌ریش بێ، ئێمه‌ى كورد لچى لێ ناده‌ین.
ـ كورد؟!.. كوڕى باوكم به‌ته‌مان كورده‌كه‌ خۆى بكه‌ن به‌ چیلكه‌ى ئاگره‌كه‌.
× منیش عه‌ینى قه‌ناعه‌تى جه‌نابتم هه‌یه‌، به‌ڵام مامۆستاكه‌ى جه‌مالى خزمه‌تكارت ره‌ئى وا نى یه‌، ئه‌ڵێ له‌م وه‌زعه‌دا كورد دووشه‌شێتى.
ـ ئێمه‌ دووشه‌شمانه‌؟!
× ئه‌رێ وه‌ڵـڵا واى ئه‌گوو.
ـ بڕوامه‌كه‌ به‌ڕاستى بووبێ.. ره‌نگه‌ ویستبێتى دڵخۆشى تۆ بداته‌وه‌.
× به‌سه‌رى خۆم راست ئه‌كه‌ى.. بیرم كه‌وته‌وه‌.. ئه‌و مامۆستایه‌ ئیشى هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ دڵخۆشى زه‌لام بداته‌وه‌.. وایه‌.
ـ چۆن ئه‌زانى وایه‌؟
× ئاخر ئه‌و ساڵه‌ش كه‌ جه‌مال ده‌رنه‌چوو قسه‌یه‌كى زۆر دڵخۆشكه‌رى بۆ كردم.
ـ وتى چى؟
× وتى خاڵه‌ گیان هیچ خه‌فه‌ت مه‌خۆ.. ئه‌م وڵاته‌ هه‌ر دكتۆر و موهه‌ندیسى ناوێ.. عه‌لاگه‌فرۆشیشى پێویسته‌.

19/5/2019 10:59:00