نەرویج.. رێز لەتێكۆشەرە دێرینەكان دەگیرێت

مەكتەبی خزمەتی تێكۆشەرەدێرینەكان بەهاوكاری كۆمیتەی نەرویجی ی ن ك بەئامادەبونی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمەڕاسیمێكی فراواندا خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەسەر ژمارەیەكی بەرچاو لە تێكۆشەرە دێرینەكاندا دابەشكرد.

 

لەمەڕاسیمەكەدا مەحمود سەنگاوی جەختی لە پەرەپێدان و بەگەڕخستنەوەی  ڕێكخستنەكانی یەكێتی  كردەوەو لەپێناو خزمەت كردنی جەماوەرو گەڕانەوە بۆ سەر  ڕێبازی پیرۆزی ی ن ك كەخزمەتە بەهاوڵاتیانی كوردستان.


سەنگاوی جەختی لەپتەو كردنی ڕیزەكانی یەكێتی و پابەند بون بەڕێبازی پیرۆزی ی ن ك كردەوە.


PUKmedia سامان نەجم 

 

 

18/5/2019 00:39:00