پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی مام ده‌روێش

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری دێرینی یه‌كێتی،  ساڵه‌ح عه‌لی فارس ناسراوبه‌ مام ده‌روێش-ه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری دێرینی یه‌كێتی،  ساڵه‌ح عه‌لی فارس ناسراوبه‌ مام ده‌روێش -مان پێگه‌یشت.

مام ده‌روێش له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی نوێ گه‌له‌كه‌مان بوو، به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌شی زۆری ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات له‌پێناوی ئازادی  سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان ته‌رخانكرد.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی پرسه‌و په‌ژاره‌یانین.

هیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیان بێت و ڕۆحی مام ده‌روێش بۆ هه‌میشه‌ شادبێت.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/5/2019

PUKmedia

16/5/2019 20:53:00