وەفدێكی كوردانی رۆژئاوا سەردانی كۆمیتەی ئەڵمانیا دەكەن

وەفدێكی  رێكخراوی كوردانی ڕۆژئاوا كە بە سەكۆی دیالۆگی كوردی – كوردی (منصە الحوار الكوردی – الكوردی) ناسراون سەردانی بیرۆی كۆمیتەی رێكستنی ئەڵمانیای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كردو لەلایەن دلێر سەیدە بەرپرسی كۆمیتەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

وەفدەكە پێكهاتبوون لە فەیسەڵ خەلەف برۆ سەرۆكی رێكخراوەكەو چالاكوان و شرۆڤەكاری سیاسی و نیڤین خەلەف چالاكوانی سیاسی و بەڕێوەبەری ئیدارەو دارایی رێكخراوەكە.

لەو دیدارەدا وەفدی میوان ئامانجی سەردانەكەیان بۆ كۆمیتەی ئەڵمانیا خستەڕوو باسیان لەمێژوو دروستبوونی رێكخراوەكەیانكرد بەرنامەو كاری رێكخراوەیی خۆیان خستەڕوو ئاماژەیان بەوەدا رێكخراوەكەیان رێكخراوی كوردانی كوردستانی رۆژ ئاوایەو لەئەلمَانیا بێ لایەنانە بۆ لەیەك نزیكردنەوەی پارت و لاینە سیاسییەكان لەسوریا و رۆژ ئاوای كوردستان كار ئەكەن داواشیانكرد یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەلمَانیاو لەكوردستان پاڵپشتیان بكات.

دواجار لێپرسراوی كۆمیتە باسی لەڕۆڵی یەكێتی كرد لە پاڵپشتیكردنی برایانمان لەڕۆژئاوای كوردستان هەر لەسەرهەڵدانی شەڕو ناكۆكی لە سوریاو هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر كوردستان، نمونەشی  بەكۆبانی هێنایەوە كە یەكێتی بۆ پارێزگاری لەخاكی كوردستان لەڕۆژئاوا بەهەموو توانای سەربازی و مادی كۆمەك پشتیوانی خۆی دەربڕی و تەنانەت ئامادەبوو هێزی پێشمەرگەشی نارد بۆ رۆژئاوا رۆڵی بەرچاوی هەبوو شانبەشانی شەڕڤانانی یەپەكەو پەیەدە بۆ ئازادكردنی ناوچە كە لەدەستی تیرۆرستانی داعش.

لێپرسراوی كۆمیتە جەختیكردەوە هەموولایەنە سیاسیەكانی كوردی كوردستانی رۆژئاوا سود لەهەڵە كانی كوردستانی باشوور وەرگرن هەوڵبدەن خۆیان لەشەڕی براكوژی دوورخەنەوەو  نەبنە داردەستی وڵاتانی داگیركەرو دراوسێ بۆ مەبەستی یارمەتی بۆ ئەوەی بتوانن ئامانج و ئاواتی گەلی كورد بەدی بێنن لەڕۆژ ئاوا .

دلێرسەیدا لەتەوەرێكی تردا باسی لەئازایەتی پێشمەرگەو شەڕڤان و گەریلا كرد نمونەشی لەسەر ئازادكردنی هەموو ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان هێنایەوە هەر لەخانەقین تا دەگاتە شەنگال و راونانی تیرۆرستانی داعش لەتەواوی كوردستان. هەروەها باسی لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان كرد لەتەواوی ناوچە تازە ئازاد كراوەكان بەكەركوكیشەوە.

لێپرسراوی كۆمیتە باسی لەپێگەو قورسایی و رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد لەهەرێمی كوردستان لەكۆتایی كۆبونەوكەدا بەوەفدی میوانی راگەیاند كۆمیتەی رێكخستنی ئەلمَانیا ئامادەیە بۆ هەر هاوكاریەك كەلە توانایدا بێت دواجار وەفدەكە داوایانكرد دیدارێكیان بۆ بڕەخسێنرێت و  چاویان لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە بكەوێت بۆ گەیاندنی پەیامی رێكخراوەكەیان بە بەڕێزیان .

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی رێكخستنی ئەڵمانیا

16/5/2019 11:38:00