یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، یه‌كێتی له‌توانایدا هه‌یه‌ پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ زووترین كاتدا یه‌كلا بكاته‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مانین له‌گه‌ڵ پارتی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتی كاتی زۆری ناوێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدانی بۆ پۆسته‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مانین له‌گه‌ڵ پارتی.

وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌سعود بارزانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و یه‌كێتی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌غدا و كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك پاكێج بێت و كێشه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن.


PUKmedia دیار ستار

16/5/2019 11:35:00