حاتمی: ئێران له‌به‌رزترین حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه‌

وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌نوێترین لێدوانیدا له‌سه‌ر دۆخی ئاڵۆزی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، ئاماژه‌ به‌ به‌رزترین حاڵه‌تی ئاماده‌باشی سه‌ربازی ده‌كات.


ئه‌میر حاتمی وه‌زیری به‌رگری ئێران به‌ پرێس تیڤی راگه‌یاندوه‌:" هێزه‌كانی سوپای ئێران له‌به‌رزترین پله‌ی ئاماده‌باشی سه‌ربازیدان بۆ هه‌ر روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر ده‌ستدرێژی و زیاده‌ره‌ویه‌ك به‌رامبه‌ر به‌خاك و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و ئاماده‌باشیه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سزایه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ره‌و به‌رده‌وام پیلانی جۆراوجۆرمان له‌سه‌ردا تاقی ده‌كرێته‌وه‌".


حاتمی ئه‌وه‌شی ووتووه‌:" ئێران توانویه‌تی پیلانه‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی لایه‌نگری ئه‌و وڵاته‌ له‌ناوچه‌كه‌ تێكبشكێنێت و به‌سه‌ر هێزی تیرۆرو ناحه‌زاندا زاڵبێت".


وه‌زیری به‌رگری ئێران، جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ڕووی مرۆیی و سه‌ربازی و توانای ته‌كنه‌لۆژیاو جۆره‌كانی تر، زۆر له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تاكانی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئیسلامی به‌هێزتره‌".


PUKmedia ئاژانسەكان 

15/5/2019 20:24:00