ڕوداوێكی هاتوچۆ دو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین نزیك گوندی "تۆپ عهسكر" به‌هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوه دوكه‌س برینداربون
راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكردوه:" پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه) به‌هۆی پێكدادانی مینی پاسێك و تراكتۆرێك له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار، خانه‌قین دوكه‌س بریندار بوون".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" ئه‌و دوكه‌سه بهتراكتۆرهكه خه‌ریكی كاركردن بون، مینی پاسه‌كه‌ش لهخانقینهوه به‌ئاراسته‌ی كهلارهاتوه و له‌نزیك گوندی "تۆپ عه‌سكه‌ر" ئه‌و ڕوداوه دروست بوه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" پاش گه‌یاندنی برینداره‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له‌برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان
15/5/2019 20:05:00