كه‌لار.. ئۆتۆمبێل منداڵێكی كوشت

له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌لار، ئۆتۆمبێل منداڵێكی دوو ساڵان به‌ژێره‌وه‌ ده‌كات و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات.


مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:"ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری كامیری منداڵێكی دوو ساڵان به‌ناوی ( دێرین عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ) به‌ژێره‌وه‌ده‌كات".


وتیشی:" پاش گه‌یاندنی به‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌و شۆفێره‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌روبه‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراوه‌".


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان 

15/5/2019 19:47:00