فەرەنسا: لەعیراق گۆڕانكاری بەسەر ئەركە سەربازییەكانماندا نایەت

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه‌: فه‌ره‌نسا له‌ئێستادا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ راهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانمان روونادات.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 15-5-2019، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نساوه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستادا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ جوڵه‌و راهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ خاكی عیراق روونادات.

هه‌ر به‌پێی ئاژانسه‌كه‌ له‌ئێستادا 300 راوێژكارو راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ عیراق راهێنان به‌ سه‌ربازانی سوپای عیراق ده‌كه‌ن.

PUKmedia رۆیته‌رز


15/5/2019 18:51:00