وشكەساڵی روو لەكۆریا دەكات

وشكەساڵی و كەمی خۆراك روو لەكۆریای باكور دەكات و میدیای ئەو وڵاتەش دەڵێت ئەمساڵ كەمرتین بڕی بارانباریەوە كە لەماوەی 37 ساڵی رابردوودا شتی لەو شێوەیە نەبوو.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی كۆریای باكور (یونهاب) بڵاویكردوەتەوە لەماوەی ئەمساڵدا لەوڵاتەكەیان كەمترین بڕی باران و بەفر باریوەو بەراورد بە 37 ساڵی رابردوو كەمترین ئاستی تۆماركردوە، نەتەوەیەكگرتوەكانیش مەترسی خۆی نیشانداوە لەسەرهەڵدانی كەمی خۆراك. 

رونیشیكردوەتەوە: لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا مانگی ئایار بڕی 54.4 ملیم بارانباریوەو ئەوەش كەمترین رێژەیە لەساڵی 1982ەوەو بەهۆیەوە وشكەساڵییەكی زۆر رووی لەكۆریا دەكات.

هەروەها رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكانیش لەراپۆرتێكیدا باسی لەوەكردوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی كۆریا لەساڵی رابردوودا گەیشتوەتە نزمترین ئاست لەساڵی 2008ەوەو بەو هۆیەشەوە 10 ملیۆن كەس كە نزیكەی 40%ی دانیشتوانی ئەو وڵاتەیە پێویستیان بەهاوكاری خۆراك دەبێت و تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵیش پێویستە كاری بەپەلەیان بكرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

 

15/5/2019 18:41:00