نەتەوەیەكگرتوەكان بەبایەخەوە دەڕوانێتە بارودۆخی ناوچەكە

‎لە دیدارێكی نێوان هەدوولادا، بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچەكە، بەتایبەتیش هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم تاووتوێكرا.

لە دیدارەكەدا عیماد فەرهاد رایگەیاند: هیواخوازین نەتەوەیەكگرتووەكان هاوكار و هەماهەنگ بێت لەپرۆسەی سیاسی و ئابوری  هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ئاژانسە نێودەوڵەتییە جیاجیاكان بەتایبەتیش راوێژی یاسایی و سیاسی وبەردەوامیدان بەو كۆمەك و هاوكارییە مرۆییانەی پێشكەشی دەكەن 

‎ریكاردۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو هەنگاوانەی كە بۆ لەیەكتر گەیشتن و رێكەوتنی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان نراوە، وتیشی: نەتەوەیەكگرتووەكان دەستخۆشی لەهەموو هەنگاوێك دەكات ببێتە مایەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی و ئابوریی، بۆیە لە نزیكەوەو بەبایەخەوە دەڕوانێتە رەوشی سیاسی ناوچەكە بەگشتی ئامادەیی هەموو هەماهەنگیەكی نەتەوەیەكگرتووەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی نیشاندا.

PUKmedia راگەیاندنی پەیوەندییەكان

 

15/5/2019 18:15:00