وته‌بێژی یه‌كێتی هه‌واڵێك به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ PUKmedia، ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، كۆببێته‌وه‌ و كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم یه‌كلا بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ بڵاویانكردبۆوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم بكات.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

15/5/2019 09:36:00