هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه‌ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌

دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی وڵاتی سعودیه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 14-5-2019، بڵاویانكرده‌وه‌ دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كه‌ی وڵاتی سعودیه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

راشیانگه‌یاند: ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت، 92 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 71.15 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 64 سه‌نت به‌رزبووه‌و گه‌یشته‌ 6168 دۆلار.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

14/5/2019 16:59:00