كێ‌ حەز ئەكا جەرەسەكە كێ‌ بێ‌؟

فەرهاد: شیرین بێ‌ بڵێ‌ باوكم رازییە.
هەموو حیزبێك: پارتی بێ‌ بڵێ‌ بەیانی كۆبوونەوەیە.
روحانی: ترامپ بێ‌ بڵێ‌ هەزاری وەكو مەلیك سەلمان ئەكەم بە ساقەی سەعاتێكت.
تەلەبە: مامۆستا بێ‌ بڵێ‌ بڕۆ ڤایبەر پرسیارەكانم بۆ ناردوویت.
موزیع: مودیر بێ‌ بڵێ‌ ئەمڕۆ هەواڵی هیچ مەسئولێكمان نییە.
بەعزێ‌ مەلا: مودیری ئەوقاف بێ‌ بڵێ‌ چەنەبازیی رۆژوو ناشكێنێ‌.
پەڕلەمانتار: هاووڵاتی بێ‌ پێی بڵێ‌ ئافەرم ئەو مەعاشەت پێ‌ حەڵاڵ بێ‌.
ژنی كورد: كابرای كۆنە بێ‌ بڵێ‌ وەجبەیەكی باشمان بۆ هاتووە.
خەسوو: توب عەدلی بێ‌ بڵێ‌ جەنازەیەكمان لایە وەرە بزانە بووكەكەت نییە؟
حكومەتی هەرێم: ئەردۆغان بێ‌ بڵێ‌ مەرهەبا.

13/5/2019 13:54:00