ساڵێك دوای هه‌ڵبژاردنی عیراق

له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو له‌ 12-5-2018 له‌عیراق 320حزب و هاوپه‌یمانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی په‌رله‌مانی پێشبڕكێیان كرد و دوو هه‌زار و 456  چاودێری بیانی چاودێریش چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد.
رۆژی 12-5-2018 بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ مێژووی عیراقدا هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان 24 ملیۆن و 349 هه‌زار و 357 كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له‌هه‌رێمی كوردستانیش 3 ملیۆن و 142 هه‌زار و 730 كه‌س مافی ده‌نگیان هه‌بوو.
له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق 8 هه‌زار و 959 بنكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بچنه‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و 151 هه‌زار و 135 چاودێری ناوخۆیی  و 20 ڕێكخراو و دوو هه‌زار و 465 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ده‌كرد و 940 هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان ده‌پاراست.
له‌ هه‌رێمی كوردستان 1600 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ پرۆسه‌كه‌ كرابوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی كورد ده‌نگبده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق 7376 كاندید له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق پێشبڕكێیان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق و 320 حزب و قه‌واره‌ و هاوپه‌یمانی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد.
هه‌روه‌ها 353 میدیایی جیهانی رۆماڵی پرۆسه‌یان ده‌كرد.

ژماره‌ی كورسی حزب و لایه‌نه‌كان له‌په‌رله‌مانی عیراق...

تحالف سائرون نحو الإصلاح  54

ائتلاف الفتح 48

ائتلاف النصر42 

الحزب الدیمقراطی الكردستانی25

ائتلاف دوله‌ القانون25

ائتلاف الوطنیه‌21

تیار الحكمه‌ الوطنی19

الاتحاد الوطنی الكردستانی18

تحالف القرار العراقی 14

الانبار هویتنا 6

حركه‌ التغییر الكردیه‌5 

حركه‌ الجیل الجدید 4

تحالف بغداد 4

تحالف تمدن3

حركه‌ إراده‌3

التحالف العربی فی كركوك3

نینوی هویتنا3

الجبهه‌ التركمانیه‌ العراقیه‌3

تحالف قلعه‌ الجماهیر الوطنیه‌3

ائتلاف كفاءات للتغییر2

حركه‌ بابلیون2

بیارق الخیر2

الاتحاد للدیمقراطیه‌ والعداله‌2

عابرون2

الجماعه‌ الإسلامیه‌ الكردستانیه‌2

الاتحاد الإسلامی الكردستانی2

حزب الجماهیر الوطنیه‌2

ائتلاف الكلدان1

المجلس الشعبی الكلدانی السریانی الاشوری1

التحالف المدنی الدیمقراطی1

حزب النهج الدیمقراطی1

الحزب المدنی1

تجمع رجال العراق1

ائتلاف الرافدین1

صلاح الدین هویتنا1

حزب التقدم الإیزیدی1

المستقلون2


كۆی گشتی.. 329

PUKmedia ئا / دیار ستار

12/5/2019 10:10:00