كۆمیته‌ی دانیمارك به‌شداری كۆڕی ماته‌مینی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم ده‌كات

كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیمارك به‌شداری له‌كۆڕێكی ماته‌مینی و به‌ربانگێك به‌بۆنه‌ی یادی ساڵانه‌ی كۆچی دوایی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵا ده‌كات.

رۆژی 10-5-2019 له‌ژێر دروشمی شه‌هیدان نامرن ، كوڕانی ئه‌نجومه‌نی باڵا ئیسلامی و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كوڕانی ئه‌لمه‌رجه‌عیه‌ له‌ دانیمارك  كۆڕێكی ماته‌مینی و به‌ربانگیان به‌ڕێوه‌برد ، به‌بۆنه‌ی یادی ساڵانه‌ی كۆچی دوایی عبدالعزیزحكیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵا ئیسلامی و شه‌هیدانی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ته‌واوی شه‌هیدانی عیراق له‌ سوپاو هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حه‌شدی شه‌عبی .

كۆڕه‌كه‌ له‌هۆڵی چێشتخانه‌ی مه‌دینه‌ له‌ كۆپنهاگن ئه‌نجامدرا، تیایدا سه‌ره‌تا به‌ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانی عێراقی و دواتر به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكردو به‌ناوی لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌وه‌  ئاماده‌بووان و میوانه‌كان به‌خێرهێنران و سوپاسگوزاری به‌شداربووانبوون كه‌تێیدا نوێنه‌رانی باڵوێزخانه‌كانی عیراق و جمهوری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیكه‌ له‌ دانیمارك به‌شداربوو، نوێنه‌رانی حزب ورێكخراوه‌كانی‌ عیراقی و كوردستانی وهه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی  به‌شداری كۆڕه‌كه‌بوون.

بئ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ش به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیماركی (ی.ن.ك) وه‌فدێك كه‌ پێكهاتبوون له‌ هاوڕێ مه‌حمود به‌رپرسی كه‌رتی كۆپنهاگن و ستار مامه‌ كارگێڕی كه‌رت له‌ كۆره‌كه‌ ئاماده‌بوون.

دوای وتاری لیژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رو نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌ و چه‌ند شاعیر و نوسه‌ر وته‌و شیعریان خوێنده‌وه‌ و برووسكه‌ی حزب و لایه‌نه‌كان خوێندرانه‌وه‌، په‌یامی كۆمیته‌ی رێكخستنی (ی.ن.ك) یش له‌لایه‌ن هاوڕێ مه‌حمود به‌رپرسی كه‌رتی كۆپنهاگن پێشكه‌شكرا.


PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی رێكخستنی دانیمارك 

11/5/2019 19:33:00