ژاپۆن شەمەندۆفێرێكی خه‌یاڵی دروستده‌كات

ژاپۆن شەمەندۆفێرێكی دروست كرد كه‌ خێراییه‌كه‌ی جیهان سه‌رسامده‌كات و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ سه‌دان كیلۆمەتر  ده‌بڕێت.

شەمەندۆفێره‌ بارهه‌ڵگره‌ كاره‌باییه‌ نوێیه‌كی ژاپۆن كه‌ ناوی " Alfa-X " ه‌و  له‌توانایدا هه‌یه‌ له‌يه‌ك سه‌عاتدا 500كم ببڕێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ تائێستا خێراترین شەمەندۆفێر توانیویه‌تی له‌ یه‌ك سه‌عاتدا 360كم ببڕێت.

پێشتریش له‌ لایه‌ن چین-ه‌وه‌ شەمەندۆفێرێك به‌ناوی (فوشینغ هاو) دروستكرا كه‌له‌ توانایدا هه‌بوو له‌یه‌ك سه‌عاتدا 350كم ببڕێت.

له‌مێژووی دروستكردنی شەمەندۆفێردا ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ شەمەندۆفێرێكی له‌و شێوه‌یه‌ دروستبكرێت كه‌ خێراییه‌كه‌ی بگاته‌ 500كم له‌ یه‌ك سه‌عاتدا.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

558.jpg

10/5/2019 11:18:00