كێ بۆچى ناتوانێ بێت؟

كێ بۆچى ناتوانێ بێت؟

سایه‌ق: دیسان فیت په‌مپه‌كه‌م وه‌ستاوه‌.

فه‌ڕاش: هێشتا به‌ ناخێرى گیانیان هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

كچ: سێ چوار سێڵفى تر ئه‌گرم ئینجا.

مه‌سئول: ببووره‌ سه‌فه‌رێكى ئه‌ورپام به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌.

ترامپ: سۆرى.. مه‌شغوڵى فێڵێكى تازه‌م نه‌ختێ پاره‌ى تر له‌ سعودیه‌ بماشمه‌وه‌.

ئه‌رباب: به‌خوا جارێ پێكێكى ترم ماوه‌.

یه‌كێتى: هێشتا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بۆ نه‌كراوه‌.

سۆشیالیست: ئاخر پارتى پێ ى ناخۆشه‌.

ژن: هه‌موویان به‌ رۆژوون ئه‌بێ ته‌شتێ ناوساجى سوور بكه‌مه‌وه‌.

ده‌ڵاڵى مه‌عره‌ز: مشته‌رییه‌كى چه‌ورم لایه‌ با قۆڵى ببڕم ئینجا.

ته‌له‌به‌ى زانكۆ: ئه‌م حه‌فته‌یه‌ هه‌مووى سه‌یرانه‌ ببووره‌ مه‌جالم نى یه‌.

موساعید موخته‌به‌ر: بۆكوێ بێم عاسمانه‌كه‌؟! یه‌ك دنیا میز و گووم به‌سه‌ردا كه‌وتووه‌.

8/5/2019 14:11:00