قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی جه‌ژنی قیامه‌ له‌مه‌سیحییه‌كان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ی مه‌سیحییه‌كانی جیھان و كوردستانه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ كردوون و تیایدا رایگه‌یاندووه‌ جه‌ژنی قیامه‌ له‌ھه‌موو خوشك و برایانی مه‌سیحی پیرۆز ده‌كات و ھیوای خواستووه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ ھه‌وێنی پته‌وكردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی زیاتر له‌ كوردستان و عێراق و تێكڕای خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جه‌ژنی قیامه‌ له‌ سه‌رجه‌م خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان پیرۆز ده‌كه‌م، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ هه‌وێنی پته‌وكردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی زیاتر له‌ كوردستان و عێراق و تێكڕای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له‌پاش كۆتایی داعش كاتی ساڕێژكردنی برینی كۆمه‌ڵگا مه‌سیحی و ته‌واوی پێكھاته‌كانی تره‌ كه‌ خه‌موژانی زۆریان توش هات به‌ده‌ستی وه‌حشیگه‌ری ئه‌م رێكخراوه‌و ئه‌مه‌ش به‌ پاڵپشتی و هاوكاری هه‌موو لایه‌كمان ده‌كرێت.

هه‌موو جه‌ژنێك به‌خۆشی..

PUKmedia



21/4/2019 20:45:00