یادی ڕۆژی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17-4-2019  له‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حزبی و حكومی یادی ڕۆژی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌عدون فه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی كوردانی فه‌یلی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی كوردانی فه‌یلی بۆیان نه‌گراوه‌ته‌وه‌ و حكومه‌ته‌كانی عیراق تا ئێستا قه‌ره‌بوونی زیانه‌كانی كوردانی فه‌یلی نه‌كردۆته‌وه‌.

وتیشی: به‌ هه‌زاران كوردی فه‌یلی ئه‌نفال كراون و تا ئێستا گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كوردانی فه‌یلی نه‌دۆزاوه‌ته‌وه‌.

لای خۆیشه‌وه‌ به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌ڕووی یاسادانان و بڕیاردان چیمان پێبكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی كوردانی فه‌یلی ده‌یكه‌ین.

PUKmedia  تایبه‌ت

17/4/2019 10:28:00