جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی ئازاد ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای داقوقه‌وه‌ جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی  یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن عه‌ره‌بێكی هاورده‌وه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماكردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ركرد، ئه‌مڕۆ ئازاد كرا.

ئیدریس عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی  یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن عه‌ره‌بێكی هاورده‌ی ( بدون )ه‌وه‌ سكاڵا له‌سه‌رم تۆماركرا كه‌ ده‌ستم هه‌بووه‌ له‌ ڕوخاندنی گوندی عه‌ره‌ب ، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌م له‌ لایه‌ن دادگای داقوقه‌وه‌ دوێنێ خۆم رۆشتمه‌ به‌رده‌م دادگا ، دوای به‌ندكردنم ئه‌مرۆ ئازادكرام.

وتیشی: زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵ و خزم و هاوسێ و هاورێیانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌واڵیان پرسیم به‌ تایبه‌ت ( ئاسۆ مامه‌ند ) كه‌ به‌ وردی چاودێری بابه‌ته‌كه‌ بوو.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:جه‌ماوه‌ری داقوق دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ ئێمه‌ قاعیده‌ و داعش و ڕووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر داقوقی پێمان جێ نه‌هێشت هه‌رگیز و هه‌رگیز زێدی باو و باپیرمان جێ ناهێڵین.

PUKmedia تایبه‌ت 

15/4/2019 21:46:00