سه‌رۆك كۆمار: موسڵ شایسته‌ی گرنگی پێدانی زیاتره‌

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 15-4-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ د. موزاحم خه‌یات له‌ تۆڕی قه‌یرانه‌كانی موسڵ.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ دانیشتوانی شاری موسڵ شایسته‌ی هه‌موو جۆره‌ پشتیوانی و گرنگی پێدانێكن به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و ئازارو نه‌هامه‌تییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داعشی تیرۆرستی روبه‌رووی بوونه‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌ پێویستی په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ شاری موسڵ و زاڵبون به‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووه‌ته‌ سه‌ر دۆخی ئابوری و گوزه‌رانی دانیشتوانی شاره‌كه‌.

هاوكات سه‌رۆك كۆمار گوێی گرت له‌ پلان و به‌رنامه‌ی تۆڕی قه‌یران بۆ رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردن و پته‌وكردنی دۆخی ئه‌منی و جێ به‌جێكردنی داواكارییه‌ ره‌واكانی دانیشتوانی شاره‌كه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ د. موزاحم خه‌یات به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ پشتیوانی و گرنگیدانی سه‌رۆك كۆمار كرد بۆ شاری موسڵ و رێنمای و گرنگیدانی به‌رده‌وامی ئاراسته‌ی شاره‌كه‌ی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كه‌ مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و كێشه‌كان كه‌ ببێته‌ مایه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی شاره‌كه‌.

PUKmedia

15/4/2019 16:51:00