نوێنه‌رێك: پێناچێت سه‌رۆكی لیژنه‌كان هه‌ڵبژێردرێن

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی دووشه‌ممه‌ی دیاریكردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی و بڕیارده‌ری  لیژنه‌كانی نوێنه‌ران .

میران محه‌مه‌د ئه‌نجامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 15-4-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌كانی نوێنه‌ران سه‌رۆكی لیژنه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن له‌ رێگه‌ی ده‌نگدان له‌ناو خودی لیژنه‌كان خۆیانه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌ر لیژنه‌یه‌ك ئازاده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك بۆ لیژنه‌كه‌و هه‌موو ئه‌ندامانیش له‌ ناو خۆیاندا ئازادن و ده‌توانن خۆیان بۆ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌  كاندید بكه‌ن.

میران محه‌مه‌د به‌دوریشیزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌كان هه‌ڵبژاردرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو نوێنه‌ران تائێستا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن.

PUKmedia تایبه‌ت 

15/4/2019 16:02:00