د.به‌رهه‌م: ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیاكان بڕه‌خسێنرێت

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 15-4-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ لیام فۆكس وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی بۆ كاروباری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عیراق و به‌ریتانیا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا به‌تایبه‌ت بواری بازرگانی و ئابوری و پێویستی فراوانكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و گه‌لی دۆست بكات.

سه‌رۆك كۆمار رۆڵی به‌ریتانیای به‌رزنرخاند به‌تایبه‌تی له‌ جه‌نگی دژبه‌ تیرۆر، هاوكات دووپاتیشی كرده‌وه‌ له‌ پێویستی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و به‌شداریكردنی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ بنیادنانه‌وه‌ی شاره‌ ئازادكراوه‌كان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری بازرگانی به‌ریتانیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ عیراق له‌ زۆربه‌ی بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها باسی له‌ هه‌وڵه‌كانی شانیشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیاش كرد بۆ پته‌وكردنی هاریكاری ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

PUKmedia

 

5421 (1).jpg

15/4/2019 15:08:00