سلێمانی..زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دا دابه‌شكرا

به‌سه‌دان پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش له‌سنووری پارێزگای سلێمانی دابه‌شكرا.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌15-4-2019 مه‌راسیمی دابه‌شكردنی 840 پارچه‌ زه‌وی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش له‌سنووری پارێزگای سلێمانی دابه‌شكرا.

ئه‌و به‌خشینه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆر به‌ ڕه‌زامه‌ندیی پارێزگاری سلێمانی و هه‌وڵ و هیمه‌تی سه‌رۆكی یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی سنوره‌كه‌ به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانوبه‌ره‌ی 1 و2 ی سلێمانی و هه‌موو دڵسۆزانی تر دیكه‌ ئه‌نجامی گرت و  840 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش له‌سنووری پارێزگای سلێمانی دابه‌شكرا.

PUKmedia

30.jpg

40 (1).jpg

40 (3).jpg

15/4/2019 13:25:00