به‌م جۆره‌ ده‌روونت ئارام بكه‌ره‌وه‌

زۆرێك له‌ خه‌ڵكی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی كێشه‌و قورسییه‌كانی ژیانه‌وه‌، له‌ بارێكی ده‌رونی خراپدا ده‌ژین و كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ر لایه‌نی ده‌رونیان و توشی نیگه‌رانی و بێزاری كردوون، بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا به‌ چه‌ند رێنماییه‌كتان ئاشنا ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ جێبه‌جی َكردنی ده‌روونتان ئارام ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

وه‌رزش و راهێنان:
وه‌رزش كردن و راهێنان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاك كردنی سوڕی خوێن، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ  رێگری كردن له‌و نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی كه‌ توشی ده‌ماره‌كان و دڵ ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ وه‌رزشكردن رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرێت  له‌ چالاك كردنی مێشك تاوه‌كو هۆڕمۆناتی دڵخۆشی ناسراو به‌ سیرۆتونین و دوبامین ده‌ربكات، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی باشتركردنی لایه‌نی میزاجی و دڵه‌ ڕاوكێ ناهێڵێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مووان وه‌رزش بكه‌ین، ته‌نانه‌ت گه‌ر وه‌رزشكردنه‌كه‌ سوكیش بێت، وه‌ك رۆشتن به‌ پێی بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌ له‌ هه‌موو رۆژێكدا.

گه‌شتكردن:
گه‌شتكردن یارمه‌تی ده‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی باش ببێته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حاڵه‌تی ئاسایی خۆی، گه‌شت كردن ده‌بێته‌ هۆی ناسینی شارستانی و كلتوری نوێ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئارام بوونه‌وه‌ی مێشك، هه‌روه‌ها هه‌موو بیركردنه‌وه‌ سلبیه‌كان له‌ مێشك ده‌رده‌كات ،كه‌ ده‌بنه‌ هۆی خراپ بوونی لایه‌نی ده‌روونی، بۆیه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێشه‌كان و چوون بۆ وڵاتێكی تر هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌كه‌شی كورت بێت، باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ خراپی لایه‌نی ده‌روونی.

فێربوونی پیشه‌ و حه‌زێكی نوێ:
فێربوونی حه‌زێكی نوێ وه‌ك وێنه‌ كێشان و میوزیك زۆر یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باش بوونی لایه‌نی ده‌روونی، ته‌نانه‌ت فێربوونی پیشه‌یه‌كی نوێ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی متمانه‌ی زیاتر به‌ خود ،به‌ ته‌واوی له‌ خراپی لایه‌نی ده‌روونی و تێكشكاندنه‌كان ڕزگارت ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و بیركردنه‌وانه‌ ڕزگارت بێت كه‌ ڕۆژانه‌ خه‌م و په‌ژاره‌ت پێده‌دات،بۆیه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ یه‌ك سه‌عات گرنگی بده‌ به‌ هیوایه‌ته‌كانت یان خۆت فێری پیشه‌یه‌ك بكه‌.

PUKmedia  و/گۆران قادر

سه‌رچاوه‌: الدیار

15/4/2019 13:19:00