هۆڵەندا.. ئامادەی هەموو جۆرە هاوكارییەكین

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە١٤/٤/٢٠١٩ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی  لە شاری ھەولێر پێشوازیكرد لە ویلیام نیكۆلاس كوزین  كونسولی گشتی شانشینی ھۆلەندا لە ھەرێمی كوردستان٠

لە دیدارێكی نێوان ھەردوولادا بەدرێژی بارودۆخی سیاسی عیراق و ھەرێمی كوردستان گفتووگۆی لەبارەوەكرا، بەتایبەتیش بارودۆخی دوای ھەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  و چۆنیەتی دامەزراندنی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان .

ویلیام نیكۆلاس كوزین  كونسولی گشتی شانشینی ھۆلەندا لە ھەرێمی كوردستانتەئكیدی كردەوە كە ووڵاتەكەی ھەڵوێستی ئەرێنی یە بەرامبەر پرسی كورد بەگشتی عیراق بەتایبەتی، ئاماژەشی بەوەكرد كە شانشینی ھۆلەندا شانازی دەكات لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەڵەتی توانیویەتی بەشداربێت لە شەری دژ بە تیرۆر و ھاوكاری و ھەماھەنگیكردنی ھێزر عیراقیەكان بەگشتی و ھێزی پێشمەرگە بەتایبەتی.

دواتر ویلیام نیكۆلاس كوزین  كونسولی گشتی شانشینی ھۆلەندا لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند؛ حكومەتی هۆڵندا  لەگەڵ سەقامگیری سیاسی و ئارامی ناوچەكەیە، ھاوكات خوازیاری ئەوەیە سەرجەم كێشە و گرفتەكان لە رێگەی گفتووگۆی ئاشتیانە و رێزگرتن لە ڕا و بۆچوونی یەكتر كە یەكانگیر بێت لەگەڵ بەرژەوەندیە باڵاكان و رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ پێشكەوتنی ئابووری و كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی، وتیشی: ئامادەی ھەموو ھەماھەنگی و ھاوكاریەكن بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێك كە ببێتە ھەوێنی چارەسەری كێشەكان.

لە كۆتایی دیدارەكەدا ، سەعدی ئەحمەد پیرە ستایش و سوپاسی گەل و حكومەتی  هۆڵندای كرد كە لە رابردوو و ئێستادا هەمیشە پشتیوانی دۆزی رەوای گەلەكەمان بوونە، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەری دژ بە تیرۆریشدا لە رێگەی راوێژكار و راهێنەرە سەربازیەكانیانەوە هاوكار و هەماهەنگ بوون و خزمەتێكی گەورەیان بە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد.


PUKmedia  دەرباز ستار

14/4/2019 19:14:00