له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ئه‌نجامدرا

له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی پێنجه‌م ئه‌نجامدرا.

پێگه‌ی شه‌رق ئه‌مڕۆ 13-4-2019، بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌ رێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی پێنجه‌م G5 له‌ جیهان له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدرا.
راشیگه‌یاند: یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌رێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی پێنجه‌م G5 له‌ نێوان، جاسم بن سه‌یف سلیتی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی وڵاتی قه‌ته‌رو هولین تشاو سكرتێری گشتی یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامدرا.

نه‌وه‌ی پێنجه‌م G5 یه‌كێكی تره‌ له‌ جۆره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت كه‌ تائێستا ئه‌و جۆره‌ له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ زۆر وڵات.

PUKmedia شه‌رق 

13/4/2019 17:21:00