داعش په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبی ده‌دات

له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن و دوو چه‌كدار ده‌كوژن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاندوه‌: ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌ په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیانداوه‌".


وتیشی:" به‌و هۆیه‌وه‌ دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ته‌واوی ئه‌و تیرۆرستانه‌ش دوای گه‌مارۆدانیان كوژراون".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

14/3/2019 22:25:00